سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى كوێت كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی كوێت لە ئەڵمانیا كۆبوونەوە و "په‌یوه‌ندییه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان، تاوتوێ كرد."

ئەمڕۆ هەینی (14/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە میونشن، له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌بدوڵڵا ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح سه‌رۆك وه‌زیرانى كوێت، كۆبووه‌وه‌.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكە، هه‌ردوولا "ستایشى په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویییه‌كانى كوێت و هه‌رێمى كوردستانیان كرد و جه‌ختیان له‌ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دوورخستنه‌وه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزى."

ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، "ده‌رباره‌ى دۆخى سووریاش، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاته‌كه‌ و پاراستنى مافى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشیان به‌ پێویست زانى."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین