سەرۆكی ئیستۆنیا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی وڵاتەكەی دەكات کوردستانی

نوچە نێت

لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئێواره‌ى ئەمڕۆ هەینی (14/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئالار کاریس، سەرۆکی ئیستۆنیا کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، "کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان ئیستۆنیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بوو، هەروەها باسیان له‌ چۆنیه‌تیى بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئاسایش، تەکنەلۆژیا و پەروەردەدا كرد."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی ئیستۆنیا "لە چوارچێوەی هاوپەیمانیه‌تیی نێودەوڵەتیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەربڕی، هه‌روه‌ها ستایشی دەرفەتەکانی هاوکاریی لە بواری تەکنەلۆژیا و خوێندنی باڵای نێوان هەردوولادا کرد."

سەرۆک ئالار کاریس لاى خۆیەوە،  "خواستی ئیستۆنیای بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بانگهێشت کرد بۆ سه‌ر‌دانی ئیستۆنیا، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هاوبەشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە هەرێمایەتییەکاندا، كرد."

هەروەها هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان، پێشهاتەکانی عێراق و سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین