سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی شەممە (15/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا  لە دووه‌م ڕۆژى کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا "پەیوەندییه‌کانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەرمینیا تاوتوێ کران، هەروەها باسیان له‌ چۆنیه‌تیى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئابووری، کولتووری، كار و بازرگانیدا كرد و ده‌رباره‌ى گه‌شتى ئاسمانیى ڕاسته‌وخۆى هه‌ولێر ـ یه‌ریڤان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەرمینیا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوولا ده‌توانن له‌ چه‌ندین بواردا هاریكاریى هاوبه‌ش بكه‌ن، به‌تایبه‌تى له‌و كه‌رتانه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا پێویستن."

لاى خۆیەوە سەرۆک وەزیران نیکۆل پاشینیان، "خواستی ئەرمینیای بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کرد وەک نموونەیەک بۆ پێکەوەژیان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."

ڕاگەیێندراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات، "دۆخى سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین