سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جهخت له گرنگیى پشتگیریى ئهڵمانیا بۆ ههرێمى كوردستان دهكاتهوه
نوچە نێت
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (15/شوبات/2025) له میانى كارنامهكهیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێکدا لەگەڵ ئەلێکساندەر دۆبرینت، سەرۆکی گرووپی پەرلەمانیی پارتی یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحی (CSU) لە پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ)، باسیان له پەیوەندییهكانى ئهڵمانیا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر "گرنگیی بەردەوامیی پشتگیریی ئەڵمانیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی ژێرخانی ئەمنیدا، ههروهها ئاماژەی بە خواستی هەرێمى كوردستان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو کەرتەکاندا کرد."
هەروەها دەشڵێت، لاى خۆیەوە، ئەلێکساندەر دۆبرینت پابەندیی ئەڵمانیای بۆ پشتگیریی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی كوردستانى لە پاراستنی پێكهاتهكان و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment