سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له هاریکاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ده‌کاته‌وه
نوچە نێت
هەروەك لە ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت "له گرنگیی بره‌ودان به پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرایه‌وه، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی "لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیا کردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی هێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری."
ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، لاى خۆیانەوە، ئەندامانی شاندەکە وێڕای "ستایشکردنی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکه‌دا، داکۆکی‌یان لە دۆستایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردەوە، هه‌روه‌ها پابەندیی ئەڵمانیایان بۆ بەردەوامیی پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی و ئاماژەیان بە گرنگیی فراوانکردنی هاوبەشی لە بوارەکانی گەشەپێدان، ئاسایش و پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگیی هاوبەش کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه ئەمنییه‌کان."
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی تازه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی ئاوارە و پەنابەران و پێکهاته‌کان لە هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییه‌کانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment