سەرۆكی هەرێمی كوردستان: بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كی پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ئاماده‌ین
نوچە نێت
دەقی ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:
پێشنوهڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/2/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له شاندى ئیمرالى كرد كه بۆ ڕاگۆڕینه‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا، له هه‌رێمى كوردستانن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆسهكهى به ده‌رفه‌تێكى گرنگ و مێژوویى له قه‌ڵه‌م دا كه پێویسته هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و برایه‌تیى كورد و تورك بكه‌ن، چونكه ئاشتى بۆ هه‌مووان له توركیا و ناوچه‌كه پێویسته.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى بێته ئاراوه و كێشه‌كان ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تى شه‌ڕ و چه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌روه‌ها هیواى خواست كه PKK ستراتیژییانه له پرۆسه‌كه بڕوانێت و پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌درێت.
لاى خۆیه‌وه شاندى ئیمرالى سڵاو و ڕێزى تایبه‌تى به‌ڕێز ئۆجالانى به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گه‌یاند و تێشكیان خسته سەر هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌كه. شانده‌كه هه‌روه‌ها ستایش و پێزانینى بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى پێشتر و ئێستاى ئاشتیدا ده‌ربڕى و داواى كرد به‌ڕێزیان له‌سه‌ر هاوكارى و پشتگیریى خۆى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment