سەرۆك بارزانی: دیمەنی ئازاردانی جووتیارانی كورد ئەنفال و جینۆسایدم بیردەهێنێتەوە کوردستانی

نوچە نێت

 

سەرۆك مەسعود بارزانی لەپەیامێكدا ڕایگەیاند، "دیمەنی ئازاردانی جووتیارانی كورد و ڕەفتاری نابەجێی ڕێگریكردن لە جووتیارانی كورد كە بچنەوە سەر زەوییەكانیان، دیمەنی ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە سەددەی پێشوو بەبیر دەهێنێتەوە."

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (17/شوبات/2025) سەرۆك بارزانی پەیامێكی دژی هێرشكردنەسەر جووتیارانی كورد لە سنووری كەركووك بڵاوكردەوە و دەڵێت، "ئەمە ڕەفتارێكی شۆڤینیانە و بێویژدانانە و تاوانە لەدژی جووتیارە بێتاوانەكانی كورد لە پارێزگای كەركووك دەكرێت كە تەنیا تاوانیان ئەوەیە كوردن و خاوەنی ڕەسەنی زەوییەكانیانن."

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

دیمەنی ئازاردانی جووتیارانی كورد و ڕەفتاری نابەجێی ڕێگریكردن لە جووتیارانی كورد كە بچنەوە سەر زەوییەكانیان، دیمەنی ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە سەددەی پێشوو بەبیر دەهێنێتەوە. ئەمە ڕەفتارێكی شۆڤینیانە و بێویژدانانە و تاوانە لەدژی جووتیارە بێتاوانەكانی كورد لە پارێزگای كەركووك دەكرێت كە تەنیا تاوانیان ئەوەیە كوردن و خاوەنی ڕەسەنی زەوییەكانیانن.

لێرەدا داوا لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكەم ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو زوڵمە بكرێت و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بكرێن و سزا یاسایی خۆیان وەربگرن. دەستخۆشیش لەو كوردە قارەمانانە دەكەم كە لەبەرانبەر ئەو ستەم و دەستدرێژییە خۆڕاگر بوونە و با باش بزانن كە ئەوان تەنیا و بێ پشت و پەنا نین و بە هەموو هێزێك پشتیوانی لە خۆڕاگری و ماف و داواكانیان دەكەین.

مسعود بارزانی

17ی شوباتی 2025

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین