جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی: پشتگیریی بەردەواممان بۆ لاوان دووپات دەکەینەوە کوردستانی

نوچە نێت

نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان  بە بۆنەی (72) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، "یەکێتییەکەتان لە دامەزراندنییەوە قوتابخانەی خەبات و ڕێکخستنی لاوان بووە، بەشداریی لە پێگەیاندنی چەندین کادیر و سەرکردەدا کردووە کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بینیوە."

ئەمڕۆ سێشەممە  (18/شوبات/2025) بەبۆنەی حەفتا و دوو ساڵەی دامەزراندنییەوە، نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە یەکێتی لاوان دەکات و دەڵێت، "شانازی بەو ڕۆژانەوە دەکەم کە لە ڕیزەکانی ئەم یەکێتییەدا کارم کردووە، باش دەزانم گرنگیی ئەم ئەزموونە لە چەسپاندنی گیانی پابەندی و بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە کۆمەڵگە و نیشتمان چەند گرنگ بووە."

دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان:

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان

یادی حەفتا و دوو ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی لە ھەمووتان پیرۆز دەکەم، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خزمەتکردنی لاوان و بەھێزکردنی ڕۆڵیان لە بنیاتنانی داھاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستان. 

یەکێتییەکەتان لە دامەزراندنییەوە قوتابخانەی خەبات و ڕێکخستنی لاوان بووە، بەشداریی لە پێگەیاندنی چەندین کادیر و سەرکردەدا کردووە کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بینیوە. شانازی بەو ڕۆژانەوە دەکەم کە لە ڕیزەکانی ئەم یەکێتییەدا کارم کردووە، باش دەزانم گرنگیی ئەم ئەزموونە لە چەسپاندنی گیانی پابەندی و بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە کۆمەڵگە و نیشتمان چەند گرنگ بووە.

لاوان وەک ھێزی کۆمەڵگە و گیانی داھاتوو، ئەرکێکی سەرەکییان لەسەر شانە بۆ پەرەپێدانی تواناکان و بەھێزکردنی ھەستی بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و بنیاتنانی نەوەیەک کە توانای ھەبێت لەگەڵ پێشکەوتنە زانستی و تەکنەلۆجییەکاندا بڕوات. کارکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی کولتووری فرەیی و پێکەوەژیان و لێبوردەیی، بەھێزکردنی گیانی داھێنان، بنەمای پێشکەوتن و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی سەقامگیرتر و گەشاوەترە. بۆیە پشتگیریی بەردەواممان بۆ لاوان دووپات دەکەینەوە و متمانەمان بە تواناکانتان ھەیە بۆ ڕێبەرایەتیکردنی ڕەوتی لاوان بەرەو داھاتوویەکی گەشتر.

لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە شەھیدانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ھەموو شەھیدانی کوردستان بەبیر دەھێنینەوە. سڵاو لە ھەموو ئەو لاوانەی بەردەوامن لە بەخشین و کارکردن لەپێناو کوردستانێکی گەشاوەدا.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەختەوەریتان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین