سەرۆکى هەرێم پیرۆزبایى یادى راپەڕین لە خەڵکى کوردستان دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى ئادار/ 2025) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە، کە تێێدا هاتووە، "، یه‌کگرتوویی و لێکگه‌یشتنى هه‌موو هێز و پێکهاته‌کان ده‌كرێت. دۆخی هه‌رێمی و ئاڵنگارييه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان، له هه‌موومان ده‌خوازێت به گیانی بهرپرسیاريهتيی هاوبه‌شەوە کار بکه‌ین، له وانه‌كانى ڕابردوو فێر ببین و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتيی گه‌له‌كه‌مان بپارێزين."
ئه‌مڕۆ به شكۆدارييه‌وه یادی سی و چوار ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991 ده‌که‌ینه‌وه. به‌م بۆنه‌يه‌وه پیرۆزبایی له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و ته‌واوى گه‌لی کوردستان، به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه ده‌که‌م.
ڕاپه‌ڕين، وێستگه‌یه‌کی مێژوویی و چاره‌نووسساز و ويستى پۆڵایینی كوردستانييان بوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆرى و سته‌مكاریدا. گه‌لى كوردستان به باوه‌ڕێکی پته‌و به دادپه‌روه‌ریی دۆزه‌که‌ی، يه‌كڕيز و یه‌کگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی، شكۆ و دادپه‌روه‌ری، ڕاپهڕى و ده‌رگاى به ڕووی داهاتوویه‌کی نوێ‌دا كرده‌وه. به‌رهه‌می خه‌باتێکی دوور و درێژ و قوربانیدانی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه و گه‌لى كوردستان بوو به‌ره‌و چه‌سپاندنی مافه ڕه‌واکانی له عێراقی نوێ‌دا.
فيدراڵى و ده‌ستکه‌وته ده‌ستوورييه‌كان و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى ئه‌مڕۆی کوردستان، به‌ری ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ن. بۆیه، پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌كان و مسۆگه‌رکردنی مافی نه‌وه‌کانی داهاتوومان، به یه‌کڕیزی، یه‌کگرتوویی و لێکگه‌یشتنى هه‌موو هێز و پێکهاته‌کان ده‌كرێت. دۆخی هه‌رێمی و ئاڵنگارييه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان، له هه‌موومان ده‌خوازێت به گیانی بهرپرسیاريهتيی هاوبه‌شەوە کار بکه‌ین، له وانه‌كانى ڕابردوو فێر ببین و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتيی گه‌له‌كه‌مان بپارێزين.
له‌م بۆنه پيرۆزه‌دا جه‌خت دهكهينهوه كه به‌رده‌وام ده‌بين له کارکردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانى ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی ئاشتییانه و دیپلۆماسی بۆ پاراستنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان. بۆ ئه‌وه‌ى خواست و ئاواته‌کانی كوردستانييان بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و پێشكه‌وتن به‌دیبهێنین، ده‌بێ بنه‌ماکانی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، به‌هێزکردنی کولتووری يهكترقبووڵکردن، چه‌سپاندنی دیموکراسی و کاری هاوبه‌ش به گیانی بهرپرسیاريهتيی نیشتمانی پته‌و بكه‌ين. هه‌مووان، نه‌وه‌ى دواى ڕاپه‌ڕين، نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووش ده‌بێ به پێزانين و سوودوه‌رگرتن له ڕابردوو، به بڕوا و ئومێده‌وه به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن.
سڵاو له گيانى پاكى شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان.
هه‌ر به‌رز و شكۆدار بێت يادى ڕاپه‌ڕين.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
5ی ئاداری 2025
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment