بافڵ تاڵەبانى: بەگەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەم کوردستانی

نوچە نێت

بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، بە گەرمى پێشوازى لە رێککەوتنى نێوان مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات و ئەحمەد شەرع سەرۆکى سووریا دەکەم.

شەوى (10/ ئادار/ 2025) بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان پەیامێکى سەبارەت بە رێککەوتنى هەسەدە و حکومەتى نوێى سووریا بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنییە بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێکەوەژیان و کاری هاوبەش لە سووریای نوێدا.
لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى ئاماژە بەوە دەکات، ئەمە ئاڕاستە دروستەکەیە، کە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئێمە لەسەرەتاوە داوامانکرد و کارمان بۆکرد.
سەرۆکى یەکێتى جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، ئەم هەنگاوە کە مافی گەلەکەمان لە رۆژئاوا و تەواوی پێکهاتەکان دەپارێزێت، هیوادارین سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ بنیادنانی وڵاتێکی دیموکراتی و گەل پەسەند کە دەستوور بنەمای کارکردن و هاوبەشیی بێت.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژە بەوە دەکات، وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی هەوڵەکانی برای بەڕێزم مەزڵوم عەبدی دەکەم لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین