فۆرین پۆلیسى: ئه‌ردۆغان چاڵێك بۆ خۆى هه‌ڵده‌كه‌نێت هەواڵ

نوچه‌نێت

گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مریكى باس له‌ سووربوونى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ده‌كات، له‌سه‌ر پرۆژه‌ى دروستكردنى كه‌ناڵێكى رێڕه‌وى كه‌شتیوانى له‌ ئیسته‌نبۆڵ. گۆڤاره‌كه‌ پێىوایه‌ هه‌ڵكه‌ندنى ئه‌و كه‌ناڵه‌ بۆ ئه‌ردۆغان وه‌ك هه‌ڵكه‌ندنى چاڵێك وایه‌، كه‌ دواجار خۆى تێی ده‌كه‌وێت.

ماڵپەڕى(حوڕە)ى ئەمریكى دوێنێ چوارشەممە 28ى نیسان راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە،  كە لە گۆڤارى (فۆڕین پۆلیسى) وەرگیراوە، باس لە سووربوونى رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات لەسەر پلانى دروستكردنى كەناڵى ئەستەنبۆڵ، بۆ رێره‌وى كه‌شتیوانى، گۆڤاره‌كه‌ پێیوایه‌ لەوانەیە ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئەردۆگان بخاتە چاڵێكەوە نەتوانێت لێى دەربچێت.

لە بەشێكى راپۆرتى فۆرین پۆلیسى هاتووه‌، " ئەو ناڕەزاییانە لەوانەیە ببێتە گەورەترین ئاڵنگەرى لەبەردەم ئەردۆغان، هەروەك لە ٢٠١٣ كاتێك ویستى پلانى فراوانكردنى پاركەكان جێبەجێ بكات، چەندین هەفتە خۆپیشاندان كرا، مەترسى زیاترى لەسەر پارتى فەرمانڕەوا دروستكرد".

زۆرێك لە ئابووریناسان و پلانداڕێژەران پێیانوایە، "ئەو كەناڵە سامانێكى زۆر بە هەدەر دەدات، ئەوەش هەمان بۆچوونى حكومەتى خۆجێییە، كە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆى سەربە ئۆپۆزسیۆن سەرۆكایەى شارەوانى ئەستەنبۆڵ دەكات".

لە ساڵى رابردوودا شارەوانى ئیستەنبۆڵ ئاشكراى كرد، "بەهۆى دروستكردنى ئەو كەناڵە (٢٠٠) هەزار داردەبڕێت، (١٣٦) ملیۆن مەتر چوارگۆشەى زەوى كشتوكاڵى وێران دەبێت، هەروەها ئیستەنبۆڵ نزیكەى (٣٣) هەزار مەترچوارگۆشە ئاوى لەدەست دەبێت، دەبێت هۆى وێرانبوونى دەریاچەكانى ئاوى خواردنەوەى كۆگاكانى سەر درێژایى ئەو كەناڵە".

هەروەها بەكارهێنانى زەوى هەڵكەندراو لەو كەناڵە بۆ پاشماوەكان لەسەر درێژایى كەناراوەكان، دەبێتە هۆى وێرانبوونى ژینگەى ژیانى جۆرەها  گیانلەبەرى دەریایى.

گۆڤارەكە ئاماژەش بەوە دەكات، "جێگەى سەرسوڕمان نییە، نەیارانەى ئەو پرۆژەیە زیاد دەبێت، دەنگەكان دەچنە پاڵ دەنگى( ١٠٤) ژەنەڕاڵە خانەنشینەكەى واژۆییان لەسەر  ناڕه‌زاییه‌ك كردبوو، كە هۆشدارییان دابوو لەو هەڕەشانەى به‌هۆى دروستكردنى كەناڵى ئیستەنبۆڵ رووبەڕى توركیا دەبێته‌وه‌، كە ئەردۆغان پێشنیازى كردووە بۆ پەیماننامەى مۆنترۆ، چاودێرى گەرووى بۆسفۆر دەكات".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین