سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له گوتارى میانڕه‌وى ده‌كاته‌وه
نوچە نێت
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، لە كۆبوونەوەكەدا خۆشحاڵیى خۆى به بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له ڕۆڵى زانایانى ئایینى له بڵاوكردنه‌وه و بره‌ودان به كولتوورى میانڕه‌وى و ناتوندوتیژى كردەوە و ئه‌مه‌ى به په‌یامێكى گرنگ و خزمه‌تێكى گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵگه ناوزه‌د كرد، هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانیشى بۆ گوتارى میانڕه‌وى دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونەوەكەدا كه پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى بره‌ودان به به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێو پێكهاته جیاكانى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵى مامۆستایانى ئایینی‌یان له پێشخستنى گوتارى میانڕه‌وى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و توندوتیژیدا به پێویست و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment