فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوکى راگەیێندراویکى توندى بڵاوکردەوە
نوچە نێت
درەنگانێکى شەوى (27/ ئادار/2025) فراكسيۆنى پارتى لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە راگەێندراوەکە هاتووە، " بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستە پەراوێزخستنە دەکەین کە بەرامبەر پێکهاتەی کورد و پێکهاتەکانی تر لە کەرکوک پەیڕەو دەکرێت کە لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی مەترسیدار لە دابەشکردنی نادادپەروەرانەی دامەزراندن لە پۆلیسی پارێزگاکەدا دەرکەوت کە کوردەکان تەنیا (7) پلەی وەزیفیان بەدەست هێناوە بە بەراورد بە (149) دامەزراندن بۆ پێکهاتەیەکی دیاریکراو کە ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی خولەکەیان دەست بەکاربوون."
راگەیێندراوێکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کورستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک
بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستە پەراوێزخستنە دەکەین کە بەرامبەر پێکهاتەی کورد و پێکهاتەکانی تر لە کەرکوک پەیڕەو دەکرێت کە لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی مەترسیدار لە دابەشکردنی نادادپەروەرانەی دامەزراندن لە پۆلیسی پارێزگاکەدا دەرکەوت کە کوردەکان تەنیا (7) پلەی وەزیفیان بەدەست هێناوە بە بەراورد بە (149) دامەزراندن بۆ پێکهاتەیەکی دیاریکراو کە ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی خولەکەیان دەست بەکاربوون
سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی کورد لە سەرجەم هەڵبژاردنەکاندا نیوە زیاتری تێپەڕاندووە کە لەژێر چاودێری حکومەتی فیدراڵدا ئەنجامدراوە ، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سیاسەتێکی بەرنامەبۆدارێژراوی جیاکاریە بە ئامانجی کەمکردنەوەی ڕۆڵی کورد لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دا و بڵاوکردنەوەی هەژاری لە ناو کۆمەڵگەی کوردی له کەرکوک
بەردەوامبوونی ئەم سیاسەتە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی نوێنەرایەتی کورد لە فەرمانگەکانی دەوڵەت لە کەرکووک بۆ کەمتر لە ٪15 کە پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەماکانی دادپەروەری و هاووڵاتیبوونی یەکسانە کە لە دەستووردا دەستەبەر کراوە کە خەڵکی عێراق دەنگیان پێ داوە
داوا لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی خۆجێی کەرکوک دەکەین ئەم نادادپەروەرییە ڕاست بکەنەوە و دامەزراندن بە گوێرەی قەبارەی هەر پێکهاتەیەک دابەش بکەن فراکسیۆنەکەمان ئەم زوڵم و پەراوێزخستنە قبوڵ ناکات و هەموو ڕێگەیەکی یاسایی و دەستووری بۆ چارەسەرکردنی ئەم نادادپەروەرییە دەگرێتەبەر لەوانە پەنابردنە بەر خۆپیشاندانی ئاشتیانە کە لە دەستوور فەراهەم کراوە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی گەلەکەمان
داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین پێداچوونەوە بەم ڕێوشوێنە نادادپەروەرانە بکات و هەنگاوی دەستبەجێ بنێت بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم ناهاوسەنگییە و دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ هەمووان. لە هەمان کاتدا داوا لە حکومەتی خۆجێی دەکەین ئەم نادادپەروەرییە ڕەتبکاتەوە و ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە سەرکەوتنی ئەم پیلانە ڕەگەزپەرستییە کە بە بیانووی لاواز ئەنجامدراوە.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک
٢٧ی ئاداری ٢٠٢٥
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment