له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا شه‌ش كاندیدى ژن هه‌یه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى خشته‌یه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌، ژماره‌ى كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق هه‌زار و 236 كاندیده‌ و له‌و ژماره‌یه‌دا 284 یان ئافره‌تن و له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا شه‌ش كاندیدى ئافره‌ت هه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ى نیسان ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى خشته‌ى كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌ى كاندیده‌كان له‌ ته‌واوى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار و 236 كاندید. به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌زار و 116 كاندید بوو، كه‌ پێشتریش نوچه‌نێت بڵاوى كرد بووه‌وه‌.

كه‌چى به‌م ئێواره‌یه‌ 120 كاندیدى تر زیاد بووه‌، به‌گوێره‌ى خشته‌كه‌ له‌ڕووى ره‌گه‌زه‌وه‌  953 یان پیاون و ته‌نیا 284 یان ئافره‌تن. له‌ شاره‌ كوردستانییه‌كان له‌ كه‌ركووك زۆرترین ژماره‌ى كاندیدى ئافره‌ت هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یان 15 كاندیده‌. له‌سه‌ر ئاستى عێراق زۆرترین كاندید له‌ مووسڵ هه‌یه‌، 202 كاندیده‌ و 43 كاندیدیان ئافره‌تن.

له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش ژماره‌ى كاندیده‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌: هه‌ولێر 13 كاندید، ته‌نیا یه‌كیان ئافره‌ته‌، سلێمانى 10 كاندید، پێنج پیاو و پێنج ئافره‌ت، دهۆك كه‌مترین كاندیدى هه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا سێ كاندیده‌ و هه‌ر سێكیشیان پیاون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین