دادگاى فیدڕاڵى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ناكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى حیكمه‌ راگه‌یاند تا رێككه‌وتنى سیاسى نه‌كرێت، دادگاى فیدڕاڵى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ناكات، ئاشكرایشى ده‌كات بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ دادگاكه‌ بۆ تاوتوێكردنى تانه‌كانى هاوپه‌یمانى فه‌تح و نیشتیمانى كۆببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى كانوونى یه‌كه‌م هاشم حه‌سناوى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى رایگه‌یاندووه‌، تا ئه‌و كاته‌ى رێككه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین فراكسیۆن نه‌كرێت، ئه‌وا دادگاى فیدڕاڵى ئه‌نجامى هه‌ڵبژارنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ند ناكات.

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى حه‌سناوى ئاشكراى ده‌كات، بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ دادگاى فیدڕاڵى كۆببێته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و تانانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى فه‌تح و نیشتیمانى به‌ دادگاكه‌ دراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و دانیشتنه‌یش دوا بخرێت.

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو تا ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ له‌رووى یاساییه‌وه‌ یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین