شاندی پارتی و یەکێتی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچە نێت

دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە پیرمام، شاندی دانوستاندكاری پارتی و یەکێتی راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و کۆبوونەوەکە بە، هەنگاوى ئیجابى و بەرەوپێشچوونى باش ناودەبەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، (15/نیسان/2025)، شاندی پارتی و یەکێتی لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی راگەیێندراوە هاوبەشەکە، "کۆبوونەوەکە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت کراوە و هەنگاوى ئیجابى و بەرەوپێشچوونى باش هەبوو. لە رۆژانى داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن".

جێگەی ئاماژە پێدانە، شاندی پارتی لە هەریەک لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح پێکهاتبوو. هەروەها شاندی یەکێتی هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، رێواس فایەق، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، نزار ئامێدی، شاڵاو سەڵاح شێخ شەرەف وئامانج رەحیم بوون.

 هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە (20)ى تشرینى یەکەمی (2024) بەڕێوەچوو. پارتى لە زۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی مسۆگەر کرد بە بەدەستهێنانى (39) کورسی و یەکێتى بە (23) کورسی پلەی دووەمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بەدەست هێنا، لە شەش مانگی ڕابردوو شاندی پارتی و یەکێتی چەندین کۆبوونەوەی جیاوازیان ئەنجامداوە بە مەبەستی پێكهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین