سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان تاوتوێ دەكەن
نوچە نێت
ڕۆژی هەینی (18/نیسان/2025)سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دکتۆر نووح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، "بره‌ودان به پەیوەندییەکانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هاوکاریی نێوانیان لە بوارە جیاکاندا، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هاتووە، "پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، تیایدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که دووپات کرده‌وه."
ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون که ئاشتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت و ئاسۆی بەرفراوانتر بۆ گەشەپێدان و هاوکاریی هاوبەش دەکاتەوە."
ئەوەش هاتووە، هەروەها له کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چه‌ندین پرسی دیکەی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment