سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاراستەی جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (21/نیسان/2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە کۆچی دوایی پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "به خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگییه‌کی قووڵه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دواییی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان، پاپا فره‌نسیسم بیست كه سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئایینه‌كان و نموونه‌یه‌كی خاکه‌ڕایی و ڕۆحانییه‌ت و به‌زه‌یی بوو".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگییه‌کی قووڵه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دواییی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان، پاپا فره‌نسیسم بیست كه سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئایینه‌كان و نموونه‌یه‌كی خاکه‌ڕایی و ڕۆحانییه‌ت و به‌زه‌یی بوو.
به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه، له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه مێژووییه گه‌وره‌یه‌ین كه ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له شکۆی مرۆیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیان ته‌رخان كردبوو.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، كه فره‌یی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، میراتی مرۆیی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن داواکارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو پاپا فره‌نسیس به جه‌سته کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام یاد و په‌یامه‌كه‌ی، هه‌میشه به چرای هیوا و ئاشتی بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له ٢٠٢١، بۆ هه‌میشه زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment