سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد ده‌كات
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (26/نیسان/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت، "هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كمان بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه و بۆ مافه ڕه‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشتى له سووریا و ناوچه‌كه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه".
دەقی پەیامەكەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ستایش و ده‌ستخۆشى بۆ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى و ENKS و هه‌موو ئه‌و خوشك و برایانه‌ى كاریان بۆ ئه‌نجامدانى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد له سووریا، کرد. پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسه‌كه له هه‌مووان ده‌كه‌م كه مایه‌ى خۆشحاڵییه‌كى زۆره و دڵى گه‌لى كوردستانى له هه‌موو شوێنێك خۆش كرد.
هیوادارم ببێته هۆى پته‌وكردنى یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد كه تاقه ڕێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده له سووریا. هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كمان بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه و بۆ مافه ڕه‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشتى له سووریا و ناوچه‌كه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/4/26
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment