سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه
نوچە نێت
ئێواره‌ى ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه (27/نیسان/2025) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە عەممان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، کۆبووەوە.
لە ڕاگەیێندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دا هاتووە، "هەردوولا باسیان له بره‌ودانى زیاتر به پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن لە بوارە جیاجیاكاندا كرد، هه‌روه‌ها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ كرد و جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگی بۆ پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "وێڕاى ده‌ربڕینى پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئوردن، ستایشی ڕۆڵی ناوچەیی و هەوڵەکانی ئوردنى بۆ بەهێزکردنی ئاشتی کرد."
هاوكات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردنیش، "وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێز سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان، خواستى ئوردنى بۆ فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، دووپات کردەوە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment