سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نێرده‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وە
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (29/نیسان/2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، "پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش تاوتوێ کران، هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
لەو دیدارەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "جه‌ختی له‌سه‌رگرنگیی ڕۆڵی یەکێتیی ئەورووپا لە پشتگیریی سەقامگیری و بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرده‌وه، به‌تایبه‌تی لە بوارەکانی گەشەپێدان، مافەکانی مرۆڤ و هاوکاریی ئابووری و کولتووریدا."
لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆكایەتی هەرێم هاتووە، لای خۆیەوە باڵیۆز تۆماس سەیلەر، پابه‌ندیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای به به‌رده‌وامیی پشتگیری له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەربڕی و خواستی یەکێتیی ئەورووپای بۆ بره‌ودان بە بوارەکانی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا نیشان دا. لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەدا هەردوولا هەردوولا باسیان لە دۆخی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی کرد.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment