سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: پشتگیریی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا ڕەواکانیان دەكەم کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانیی كرێكاران دا، جەخت "لەسەر پشتگیریی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا ڕەواکانیان له‌ هەرێمی کوردستان" دەكاتەوە و ڕایگەیاند، "ماندووبوونیان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بەشداریى كارا و بنەڕەتییان لە پێشخستن و گەشەسەندنى وڵاتدا، بەرز دەنرخێنم."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (یەكی ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانیی كرێكاران پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان و ڕێكخراوه‌كان دەكات و دەڵێت، "پێداگری لەسەر پێویستیى دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەلەکانی کار و ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران دەکەین لەسەر بنەمایەک کە شکۆی کرێکار بپارێزێت و دڵنیاییى گوزه‌ران و ژیانیان، مسۆگه‌ر بکات."

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

بە بۆنەی یەکی ئایار، جەژنی جیهانیى کرێکارانه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە هەموو کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان و ڕێكخراوه‌كانیان دەکەم. ڕه‌نج و كۆشش و ماندووبوونیان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بەشداریى كارا و بنەڕەتییان لە پێشخستن و گەشەسەندنى وڵاتدا، بەرز دەنرخێنم.

جەخت لەسەر پشتگیریی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا ڕەواکانیان له‌ هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، هه‌روه‌ها پێداگری لەسەر پێویستیى دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەلەکانی کار و ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران دەکەین لەسەر بنەمایەک کە شکۆی کرێکار بپارێزێت و دڵنیاییى گوزه‌ران و ژیانیان، مسۆگه‌ر بکات.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، به‌ ڕێزه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ به‌بیرده‌هێنینه‌وه‌ کە لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە و سڵاو له‌ خێزان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین. جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ چاودێریی خێزانەکانیان بکەن و هه‌موو پشتیوانى و هاوكارییه‌كى پێویستیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.

هیوای پشوویەکی ئارام و ئاسووده‌ بۆ هەموو کرێکاران و سەرکەوتن له‌ هه‌وڵ و خەباتیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافەکانیان ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

1ى ئایارى 2025

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین