لە ڕێورەسمی ناشتنی سری سورەییا ئۆندەر هێرشکرایە سەر سەرۆکی جەهەپە
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (چواری ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ئۆزگور گۆزەڵ سەرۆکی جەهەپە بەشداری لە مەراسیمی ناشتنی سری سورەییا ئۆندەر لە ناوەندی ڕۆشنبیری ئەتاتورک کرد. لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر.
لەدوای دەستگیرکردنی تاوانبارەکە سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەمبۆڵ سەبارەی بەو هێرشە ڕایگەیاند، "لێکۆلینەوە لە هێرشەکەی سەر ئۆزەل دەستیپێکردووە و لە ئێستادا تاوانبار دەستبەسەرە و لێکۆڵێنەوەی وردی لەگەڵ دەکرێت و دواتر زانیاری پێویست بڵاودەکەینەوە."
دەم پارتی ئیدانەی هێرشەکەی سەر سەرۆکی جەهەپە دەکات و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەتونترین شێوە ئیدانەی هەو هێرشە قێزەوەنە دەکەین بۆ سەر ئۆزگور ئۆزەل، کە بەشداری لە پرسەی سری سورەییا ئۆندەر کردووە، هێرشێکی لەم جۆرە دژی گەران بەدوای ئازادی و ئاشتی و دیموکراسیە، دەیانەوێت کاروانی سەر پرسەکە بکەنە ئامانج، دواکارین دەستبەجێ ئەم ئیستفزارییە بە زووترین کات ئاشکرا بکرێت."
هەر سەربارەت بەو هێرشە عومەر چەلیک وتەبێژی ئەکپارتی ڕایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی بە سەرۆکی جەهەپە کردووە و هیوای زوو جاکبوونەوەی بۆ خواستووە، ڕاشیگەیاندووە کە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ رووداوەکە دەکات وئیدانەی هێرشەکەشی کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment