سووریا ڕێككەوتنێك بۆ هاوردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە واژۆ دەکات هەواڵ

نوچە نێت

وەزیری وزەی سووریا ڕایگەیاند "بەم زووانە ڕێکەوتنێک بۆ هاوردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە لە ڕێگەی هێڵی گواستنەوەی (400) کیلۆڤۆڵتی نێوان هەردوو وڵاتەوە واژۆ دەکەین".

ڕۆژی یەکشەممە (چواری ئایار/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، محەمەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا گوتی سووریا کار لەسەر دروستکردنی بۆڕی گازی سروشتی دەکات کە شارۆچکەی کیلیس و شاری حەلەبی سووریا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

هەروەها دەشڵێت، "ئەم بۆڕییە ڕۆژانە (6) ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا لە سووریا دابین دەکات کە یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنی دۆخی وزەی وڵاتەکە."

جێگەی ئاماژە پێدانە، تاوەکو ئێستا کەمی کارەبا کێشەیەکی سەرەکییە لە سووریا، بەرپرسانی سووریا چەندین جار دووپاتییان کردووەتەوە هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە وڵاتانی کەنداو لە کەرتەکانی وزە و کارەبادا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین