ئەردۆغان: ئیسرائیل بە دەسەڵاتی تورکیا لە ناوچەکە ناڕەحەتە هەواڵ

نوچە نێت

سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای گەڕانەوەی لە قوبرسی تورکیا رەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت و دەڵێت، "ئیسرائیل بە دەسەڵاتی تورکیا لە ناوچەکە ناڕەحەتە، پێویستە هەموو لایەک هەوڵبدەین بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ لەسەر بنەمای یەکگرتووی و یەکپارچەیی، ڕێگەنادەین سووریا بکێشرێتە ناو ململانێی نوێ."

ئەمڕۆ یەکشەممە (چواری ئایار/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا ڕەخنە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەشتیەی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە دەگواستەوە کە چەند هاووڵاتییەکی تورکیشی تێدابووە و دەڵێت، "ئیسرائیل گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر یاسای نێودەوڵەتی و ئاشتی جیهان، کەشتیەکەی لە چوارچێوەی ڕێسای نێودەوڵەتی پێداویستی هاوکاریی مرۆییان هەڵگرتووە و هەموو جیهانیش ئاگادارە بەمە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم هێرشە بۆسەر کەشتیەکە  پیلانی دزەییە و چەتەکانی دەریایە. ئیسرائیل بەم هێرشانە یاسای نێودەوڵەتی پێشێلکردییە." 

سەرۆک کۆماری تورکیا دەشلێت، " ئیسرائیل نەیتوانی بە مووشەک و چەکی قورس فەلەستین لەناوببات دەیەوێت بە قەدەغەکردنی خۆراک لەناوییان بەرێت، ئیسرائیل خۆراک و ئاوی پاک و دەرمان وەک چەک بەکاردێنێ، مرۆڤەکان دەکوژن و جینۆسید ئەنجام دەدات و هێرشدەکەنە سەر وڵاتانی تر، بەڵام جیهان لەبەرامبەریدا بێدەنگە، دەبێت کۆتایی بەم بێدەنگیە بهێنرێت و چونکو جیهان لە ئیسرائیل گەورەترە و دەبێت جیهان لەئاستی ئەم گەورەییەی خۆیدا بژین و کۆتایی بەم هێرشانە بهێنرێت."

ئەردۆغان ئاماژەی بەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکانی سووریا کرد و گووتی، "ئەو هەنگاوانەی ئێستای ئیسرائیل ڕوونە کە هەڕەشەکن بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، ئەنقەرە بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی ئیسرائیل دەکات کە بەرامبەر بە تورکیا چ بەرنامەیەک و پیلانێکیان هەیە. ئیسرائیل لەپێناو بەرژەوەندی هەندێک گروپ لە سووریا هەوڵی دروستکردنی ژینگەیەکی ململانێ دەدات و دەیەوێت بارودۆخی ناوچەکە تێکبدات."

سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، "ئیسرائیل بە دەسەڵاتی تورکیا لە ناوچەکە ناڕەحەتە، پێویستە هەموو لایەک هەوڵبدەین بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ لەسەر بنەمای یەکگرتووی و یەکپارچەیی، ڕێگەنادەین سووریا نکێشرێتە ناو ململانێی نوێ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین