سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە راوێژکاری کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە راوێژکاری نوێی کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت، چاومان لە بەهێزكردنی هەمانگی زیاترە لەگەڵ ئەڵمانیا.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (شەشی ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک راوێژکاری کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا پیرۆزبایی لە فرێدریش مێرتس كرد لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە بەرێز فرێدریك مێرز دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕاوێژكاری كۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا و هیوای سەركەوتنی لەو پێگە نوێیەدا بۆ دەخوازم."

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، "هەرێمی کوردستان پێزانینی هەیە بۆ ئەو هاوبەشییە نزیکەی لەگەڵ ئەڵمانیا هەیەتی و هەرێمی کوردستان چاوی لە بەهێزکردنی هاریکارییەتی لەگەڵ ئەڵمانیا."

جێگەی ئاماژەپێدانە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا فرێدریش مێرتس، بەربژێری هاوپەیمانێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی کریستیان سۆسیال CDU/CSU و سۆسیال دیموکراتی وەک راوێژکاری نوێی وڵاتەکە هەڵبژارد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین