سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان دەكات کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی یەكشەممە (11/ئایار/2025) سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان كرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیریی و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی نێوان نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێم و ناوەندە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان كورتەیەكی لە ڕوانگەی یەكێتیی ئەوڕوپا بەرانبەر هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و ئەوەشی ڕاگەیاند، كە یەكێتیی ئەوڕوپا پاڵپشتی لە بوونی سەقامگیری و پێشڤەچوونی زیاتری هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان دەكات.

لەبەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا و هەروەها پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتیانە لە توركیا ئاڵوگۆڕ كرا و بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە یەكخستنی ڕوانگەی لایەنە كوردییەكانی سووریا و هەروەها یارمەتیدانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی توركیا بەرز نرخاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین