سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا كۆبووەوە و "دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی لە عێراق و سووریا، هەڕەشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌سه‌ر ئاسایش و سەقامگیرییان"، تاوتوێ کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کێڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کرد.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەیه‌کدا، "که‌ کۆنسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی لە عێراق و سووریا، هەڕەشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌سه‌ر ئاسایش و سەقامگیرییان، تاوتوێ کران."

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و جەنەراڵ کێڤن لیهی جەختیان "لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی هاوبه‌شی نێوان هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان، کردەوە."

دەشڵێت له‌ کۆبوونەوەکەدا هه‌روه‌ها "ده‌رباره‌ی پرسەکانی پەیوەست بە چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لەگەڵ هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانی بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگیی هاوبەشییە درێژخایەنەکان له‌پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە