شازادەی جێنشینی سعودیە یاسایەکی (73) ساڵەی وڵاتەکەی هەڵدەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سعودیە لە ئامادەکاریدایە بۆ میوانداریکردنی پێشانگای جیهانی (2030) و جامی جیهانی (2034)، ئەمەش بۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئەو وڵاتە و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتۆتەوە. چونکە شازادەی جێنشینی سعودیە دەیەوێت یاسایەکی شەرعی (73) ساڵەی وڵاتەکەی هەڵگرێت و لە بەشێکی وڵات قەدەغەی خواردنەوەی کحول لاببات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ئایار/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە لە چوارچێوەی ستراتیژیی "دیدگای 2030"ـیەوە دەیەوێت یاسایەکی قەدەغەکراوی (73) ساڵەی وڵاتەکەی بۆ خواردنەوەی کحول هەڵگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە چوارچێوەی گۆرانکارییەکان، بەمەبەستی زیادکردنی رێژی گەشیاری بۆ وڵاتەکەی و میوانداریکردنی پێشانگای جیهانی (2030) و جامی جیهانی (2034)، بڕیاریداوە لە ساڵی (2026) لە (600) شوێنی گەشتیاری و ئۆتێلە پێنج ئەستێرەکان و هەندێک شوێنی تایبەت بە پێشانگاکان لە سعودیە کحول بفرۆشرێت، کە ئەمەش دژی یاسا (73) ساڵەی  و دابونەریتی ئەو وڵاتە موسولمانەیە.

بەرپرسانی سعودیە ستایشی ئەو هەنگاوەی شازادەی جێنشین دەکەن و دەڵێت، کارێکی ئیلهام بەخشە و سەرکەتنێکی گەورەیە بۆ هاتنی گەشتیاران بۆ وڵاتەکەمان کە بەهەمان شێوەی وڵاتانی کەندا و بەحرین و ئیمارات هەمان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لەو ڕێگەیەوە. بەڵام هەڵگرتنی ئەو یاسایەش لە وڵات ئەوەندە ئاسان نییە و کاردانەوە دژی بڕیارەکەی لێکەوتۆتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین