سەرۆك بارزانی: پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا كاتێك سەركەوتوو دەبێت كە هەمووان پابەندی دەستوور بن
نوچە نێت
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکە شاندی میوان "سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد كە هەردەم بەرگریكار و پاڵپشتی داواكاری و مافی پێكهاتەكانی عێراق بووە. هەروەها سوپاسی گیانی مێواندۆستیی خەڵكی كوردستانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و لە كاتی شەڕی تیرۆردا سەدانهەزار ئاوارەیان حەواندوەتەوە."
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی شاندی میوان باسی بارودۆخی پارێزگای ئەنبار و هەروەها ماف و داواكاری و كێشەكانی ناوچەكانیان كرد و سەرۆك بارزانیان لە چەندین پێشنیار و داواكاریی خەڵكی ناوچەكانیان ئاگادار كردەوە و داواشیان كرد لە پڕۆسەی حوكمڕانی و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا هاوسەنگی هەبێت و هەماهەنگی و برایەتی و تەبایی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی عێراق پتەوتر بكرێت."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان گوتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوان كرد و لە گوتەكەیدا ڕۆشنایی خستە سەر ئەو هەڵە و پێشێلكارییانەی كە لە دوای ڕووخانی ڕژێم ئەنجام دراون و جەختی لەوە كردەوە كە "پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا ئەو كات سەركەوتوو دەبێت كە هەموولایەك پابەندی دەستوور و پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی بن. لە درێژەی گوتەكەیدا سەرۆك بارزانی باسی لە گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و چۆنیەتی پاراستنی عێراق لە هەڕەشە و ئاستەنگەكان كرد."
ئاماژە بەوەش کراوە، لە بەشێكی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی وەڵامی پرسیار و تێبینیەكانی ئامادەبوانی دایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment