سەرۆکى دادگاى فیدراڵى سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات
نوچە نێت
ئەمرۆ دووشەممە (دووى حوزەیران/2025) سەرۆک سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى هاتنى جەژنى قوربان نامەیەکى ئاراستەى سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى کرد، لە نامەکەدا هاتووە، خۆشحاڵم جوانترین و پاکترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەنابتان دەکەم، لە خودای گەورە داواکارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی تەندروستی و خۆشی بۆ جەنابتان."
لەبەرانبەردا سەرۆکى دادگا وەڵامى سەرۆک نێچیرڤان دەداتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، داوا لە خودای گەورە دەکەین عێراق لە هەموو خراپەیەک بپارێزێت و جەژنی پیرۆزی قوربان ببێتە بۆنەیەک بۆ نوێکردنەوەی ئەو بەهایانە و کاربکەین لەپێناو ئەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق و رۆڵەکانی ببنە رووبارێکی شکۆدار کە بەخشندەیی نیشتمانیی گەورە بەڕووی عێراقێک لێ هەڵقوڵێ کە بەهاکانی خۆشەویستی و برایەتی راستگۆیانەی تێدا بەربڵاو بێت.
جەنابی دادوەر، جاسم محەممەد عەبوود حەمادی، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی
سڵاو و رەحمەتی خوداتان لێبێت
لەگەڵ هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، خۆشحاڵم جوانترین و پاکترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەنابتان دەکەم، لە خودای گەورە داواکارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی تەندروستی و خۆشی بۆ جەنابتان، هەروەها خێر و سەقامگیری زیاتر بۆ گەل و وڵاتەکەمان.
لە کاتێکدا بەو واتا باڵایانەی ئەم بۆنەیە لە خۆیدا هەڵیگرتووە پێشوازی لێ دەکەین، جەخت لە گرنگی بەردەوامیی کارکردن بە رووحی نیشتمانیی بونیادنەر و فەراهەمکردنی کولتووری دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بەوەی کە خزمەتی ئێستای عێراق و ئاییندەی دەکات و خواستەکانی هاووڵاتییان بۆ ژیانێکی باشتر دێنێتەدی.
لە خودا داواکارین ئەم رۆژە پیرۆزانە بۆ هەمووان بکاتە مایەی ئاشتەوایی و ئارامی؛ پێشکەوتن و گەشانەوەی زیاتر بۆ نیشتمانە ئازیزەکەمان.
لەگەڵ ئەوپەڕی پێزانین و رێز
نێچیرڤان بارزانی
دەقی پەیامی سەرۆکی دادگای فیدراڵیی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئوستاد نێچیرڤان بارزانی بەڕێز، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
سڵاو و رەحمەتی خوداتان لێبێت
ئەوەی لە نامەکەتاندا هاتووە دەربڕینێکی راستگۆیانەی واتا نیشتمانییە باڵاکانە بەرامبەر بە عێراق و گەلەکەی، وڵاتە ئازیزەکەمان لەم ساتەدا پێویستی زۆری بە کارکردن بە رووحی برایەتی و چاکە هەیە بۆ گەلی عێراق، رەنگدانەوەی ئەوە بێت کە عێراق نیشتمانێکی رەسەن و شەرەفمەندایە بۆ هەموو عێراقییەکان دوور لە هەموو ئینتیمایەکی دیکە، هەروەها پێویستی زۆری بە کارکردنە لە پێناوی بەهایەکی عێراقییانەی رەسەن، کە ریشەی لە بەهاکانی گەلی عێراقی مەزنەوە سەرچاوە بگرێت بە هەموو پێکهاتەکانی کە قوربانی زۆر گەورەی پێشکێش کردووە لەپێناو گەیشتن بە بونیادنانی عێراقێکی دیموکراسی، کە بنەماکەی سەروەریی یاسا و بەدیهێنانی دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵاتە بەگوێرەی دەستووری عێراق، تێنەپەڕاندنی ئەم بەڵگەنامە دستوورییەش کە بەرهەمی قوربانیی گەورە و خەباتێکی سەختی ئەم گەلەیە و کارکردن لەپێناو ئەوەی ببێتە رێکخەری ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و گەرەنتیکاری مافەکانی هەموو رۆڵەکانی گەلی عێراق و ئازادییەکانی، ئەمەش وامان لێ دەخوازێت هەموومان کار بکەین لەپێناو ئەم گەلە بەگوێرەی ئەو بەها مرۆییەی دەستوور لەخۆی گرتووە، چونکە لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان دانراوە و دەبێت لە هەموو ئەوانە دوورکەوینەوە، کە دەکرێت ببنە هۆی کەمکردنەوەی هێزی پێکەوەگرێدانی نیشتمانی، بەهاکان و کۆمەڵایەتی لەنێوان رۆڵەکانی گەلی عێراق و کار بکەین لەپێناو پێشکێشکردنی هەموو ئەوەی کە ئەم گەلە شایەنییەتی و بەرژەوەندیی نیشتمانی و پاراستنی عێراق و کەرامەتی گەلەکەی و مافەکانی بە یەکسانی بکەینە بنەما بۆ بونیادنانی عێراقێکی دیموکراسی.
داوا لە خودای گەورە دەکەین عێراق لە هەموو خراپەیەک بپارێزێت و جەژنی پیرۆزی قوربان ببێتە بۆنەیەک بۆ نوێکردنەوەی ئەو بەهایانە و کاربکەین لەپێناو ئەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق و رۆڵەکانی ببنە رووبارێکی شکۆدار کە بەخشندەیی نیشتمانیی گەورە بەڕووی عێراقێک لێ هەڵقوڵێ کە بەهاکانی خۆشەویستی و برایەتی راستگۆیانەی تێدا بەربڵاو بێت. خودا جەژن بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت و هەموو ساڵێک عێراق و گەلە بەخشندە و وەفادارەکانی لە هەزار خێردابن.
دادوەر، جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment