هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: پێویستمان به‌ پشتگیرییتانە بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى کوردستانی

نوچە نێت

هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و "سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵ و كۆششى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتیدا له‌ توركیا کرد و دووپاتى كرده‌وه‌."

ئه‌مڕۆ هه‌ینى  (شەشی حوزەیران/2025) سەرۆك نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه‌، ‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیى له‌ به‌ڕێز تونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (ده‌م پارتى)یه‌وه‌ پێگه‌یشت.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باكرهان "به‌ ناوى خۆى و ده‌م پارتى ـ یه‌وه‌، پیرۆزباییى جه‌ژنى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست."

هاوسەرۆكی دەم پارتی هه‌روه‌ها "سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵ و كۆششى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتیدا له‌ توركیا کرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك قۆناغه‌كانى پێشتر، له‌ قۆناغى ئێستا و له‌ داهاتووشدا پێویستییان به‌ ڕۆڵ و پشتگیریى به‌ڕێزیان ده‌بێت بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى."

لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "وێڕاى پێشكه‌شكردنى پیرۆزباییى جه‌ژن، سوپاسى به‌ڕێز هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ گرنگیى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركیا كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیریكردنى پرۆسه‌كه‌. هه‌روه‌ها داكۆكى كرد كه‌ پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه‌ ده‌بێ له‌ده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین