نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە ئامارى رووداوەکانى جەژنى قوربانى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئەمرۆ دووشەممە (نۆى حەزەیران/ 2025) پارێزگارى هەولێر راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، کە (89 هەزار و 301) گەشتیار سەردانى شارى هەولێریان کردووە.

بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان، بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، لە لایەن لیژنەى ئەمنى پارێزگاوە بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەر و ماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگاکەمان ئامادەکاری بۆ کرابوو، پلانەکە وەکوخۆی و بە سەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا.
ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیار و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی قوربان، لە سنووری پارێزگاکەمان بەوشێوەیەی خوارەوە بووە، لە بوارى گەشتوگوزار راگەیێندراوەکە دەڵێت، بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان، پلانی گەشتوگوزار، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، لە رۆژانی جەژنیش ژمارەی ئەو گەشیارانەی سەردانی هەولێر پایتەختیان کردووە بریتی بووە لە ( 89 هەزار و 301 ) گەشتیار.
سەبارەت بە سەربڕینى ئاژەڵ لە راگەیێندراوەکە هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێری کردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، لەلایەن لیژنەکانی سەر بە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە هۆی پابەند نەبوون و ڕەچاونەکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و کوشتنەوەی ئاژەڵ لە دەرەوەی گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر، (15) قەساب دەستگیر کراون، (27) شوێنی جۆراوجۆری خۆراک و گۆشت فرۆشی داخراون، (4) ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ئاژەڵیش دەستیان بەسەرداگیراوە.
دەربارەى پلانى ئاسایش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەپێی ئەو پلان و ئامادەکاریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دانرابوون، وەکو خۆی و بەبێ هیچ گیر و گرفتێک جێبەجێکرا و بۆ هەرحاڵەتێکی پێویستیش، هێزەکانی ئاسایش لە ئەرک دابوون.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى هەولێر، بە بەشداری سەرجەم هێزەکان لە هەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى هەولێر لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش لە ڕۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بوو، (42) تاوان تۆمارکراوە، (41) تاوان ئاشکراکراوە، (1) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.
سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان، لە راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (17) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا، لە ئەنجامیاندا (9) کەس بریندار و (1) کەسیش بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.
سەبارەت بە ئاگرکەوتنەکەش پارێزگارى هەولێر دەڵێت، تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا (16) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی جیاجیا ڕوویانداوە، جگە لەزیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
دەربارەى دۆخى تەندروستیش لە رگەیێندراوەکە هاتووە، بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تەندروستى هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان، تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، لەو ماوەیەشدا کۆى گشتیى سەرجەم ئەو نەخۆشانەى سەردانى نەخۆشخانەکانیان کردووە (6 هەزار 575) نەخۆش بووە، (305) حاڵەت و ڕووداوى جۆراو جۆر چارەسەری بۆکراوە، ( 71 ) منداڵ لەدایک بووە (40 کچ ) (31 کوڕ)، (81)نەشتەرگەرى ئەنجامدراوە و (383) حاڵەتى شوشتنی گورچیلە هەبووە.
سەبارەت بە شارەوانیش پارێزگاى هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بەسەرۆکایەتی شارەوانی، بەمشێوەیە بووە، داخستنی(4) دووكانی گۆشت فڕۆشتن لە گوندی گردە ڕەشە، بە هەماهەنگی پۆلیسی شارەوانی لە هەڵمەتی بەرگری كردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن دەربارەى دەستبەرداگرتنى ئاژەڵیش لە راگەیێندراوەکە هاتووە، دەست بەسەر داگرتنی (22) سەر مەڕ و دەست بەسەر داگرتنی ( 2 )پیكاب، ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی (2)زێدەڕۆی، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ژینگە پارێزی، فڕێدانی پاشماوەی (1124 تۆن ) ئاژەڵی قوربانی، (108 هەزار گەشتیار )سەردانی پارك و باخچەكانی كردوە و (30 هەزار ) گەشتیاریش سەردانی پاڕكی سامی عەبدولڕەحمانی كردووە.
سەبارەت بە ئاماڕى سەربڕینى ئاژەڵ لە لە گۆشتگەى هاوچەرخى هەولێر و بەبۆنەى جەژنى قوربان لە راگەیێندراوەکە دەڵێت،  تەنها لە ڕۆژانى جەژن (1 هەزار و 461) ئاژەڵ کراوەتە قوربانى، کە (270 ) یان ئاژەڵى گەورە و (1 هەزار و 191)شیان ئاژەڵى بچووک بوونە.
پارێزگارى هەولێر دەشڵێت، دەستخۆشی لەسەرجەم قائیمقامیەت و ناحییەکانى سنوورى پارێزگاکەمان و هێزە ئەمنیەکان و ئاسایشى بازگەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، جارێکی تر هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەکەمان دڵنییا دەکەینەوە، وەک هەمیشە لە خزمەتی ئێوەداین و بەهەموو توانایەکەوە بە پشت بەستن بە توانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی تەندروستی و گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین