مەسرور بارزانی: هیوادارم بەغدا واز لە برسیكردنی خەڵكی كوردستان و پێشێلكردنی مافە رەواكانی بهێنێت
نوچە نێت
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (10/حوزەیران/2025) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمی كردنەوی (ڤیزت کوردستان) گوتارێکی پێشکێش کرد و ڕایگەیاند، "ئێمە هەموو پابەندییەكی دەستووری كە لەسەرمان بووە، زۆر بە زیادەشەوە جێبەجێمان كردووە، چاوەڕێشمان دەكرد لە بەرامبەردا مافەكانی خەڵكی كوردستان بدرێت، بەڵام بەداخەوە ڕێز لە مافە دەستوورییەكان و تەنانەت لەو ڕێككەوتنانەش ناگیرێت كە ئیمزایان كردووە. بەرپرسانی بەغدا دەبێ بزانن كە عێراق وڵاتێكی فیدڕالییە، هەرێمی كوردستانیش بەپێی دەستوور، قەوارەیەكی یاسایی و دەستوورییە و دەبێت لەم چوارچێوەیەدا مامەڵە و هەڵسوكەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێ."
هەروەها ڕونیكردەوە، نابێ " بە عەقڵیەتی مەركەزی و سزادانی بەكۆمەڵی خەڵكی كوردستان كە لە سەدەی رابردوودا رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی دەسەڵاتدار لە بەغدا بە ئاگر و ئاسن و بە بەكارهێنانی هەموو چەكێك، رووبەڕووی ماف و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان بوونەوە، بەڵام ئەم سیاسەت و رەفتارانە، جگە لە ماڵوێرانی و وێرانكاری، هیچ سوودێكی بۆ عێراق نەبوو."
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردیتان هیوای خواست، "بەرپرسانی بەغداش واز لەو سیاسەتە چەوتەی برسیكردنی خەڵكی كوردستان و پێشێلكردنی مافە رەواكانی كوردستان بهێنن، چونكە هیچ سوودێك و ئەنجامێكی نابێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment