سەرۆك بارزانی: كەریم شنگالی بەڕاستی پیاوی رۆژانی تەنگانە بوو
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (11/حوزەیران/2025) ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، بە بەشداری بەرپرسانی حزبی و حکومی، پێشوازی لە تەرمی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی کرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆک بارزانی تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر تەرمی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی دانا و وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ئاماژەی بەوەكرد، "لەم رۆژەدا زۆر ئەستەمە ئینسان بتوانێت قسە بكات، چونكە هەڤاڵێكی زۆر نزیك، برایەكی زۆر خۆشەویستمان لەدەست داوە."
دەقی وتارەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
كاك كەریم، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە خانەوادەیەكی كوردپەروەرەوە پێگەیشتووە. كە قوتابیی بوو لە كۆلێژی یاسا لە بەغدا، لەو وەختەوە كاك كەریم ئەندامێكی كارا بوو لە پارتی دیموكراتی كوردستان. دوای رێككەوتنی 11ی ئازاریش، زۆر گەنج بوو، بەڵام كە دەرچوو لە زانكۆ، سەرپەرشتیی ئەو پرۆسەیەی كرد هی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول. بەڕاستی پیاوی رۆژانی تەنگانە بوو، من شاهێدی تێكۆشان و دڵسۆزیی و وەفاداریی ئەو برایەم.
سەرەخۆشیی لە كەسوكاری دەكەم، بەڵام پێش ئەوان سەرەخۆشی لە خۆم دەكەم، جێگەی بەهەشتە ئینشائەڵا و مردن ڕێگەیەكی هەقە، هەركەسمان بە رۆژی خۆی دەگاتێ، ئینشائەڵا خوا ئەو میللەتە بپارێزێ و كوردستان بەختەوەر بێ و ئاوەدان بێ و ڕۆڵەی دڵسۆزی وەكوو كاك كەریمیش ئینشائەڵا هەمیشە هەر لە خزمەتی ئەم وڵاتەدا بن و زۆر سوپاس.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment