کۆنسوڵی ئێران لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل: سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتاوە سەركۆنەی جەنگەكەی كرد کوردستانی

نوچە نێت

کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرکۆنەکردنی ئەم جەنگە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند" و هەر لەسەرەتاوەش سەركۆنەی ئەو جەنگەی كرد

ڕۆژی شەممە (21/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (رووداو) بڵاویکردەوە. محەممەد مەحموودیان، کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی باسی لە هەڵوێستی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل و کاردانەوەکان لەسەر جەنگەکە و گوتی، "خۆشبەختانە هەر لە دەستپێکی شەڕەکە دا سیاسییەکان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیان راگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد".

مەحموودیان  دەشڵێت، "دەستدرێژییەکانی نەتەنیاهوو لە ئەنجامی بێهەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بەشێوەی (24) کاژێری کراوەن و هیچ کێشەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروست نەبووە."

کونسوڵی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “بەداخەوە ئێران بووەتە قوربانیی دەستدرێژییەکی روون و نایاسایی رژێمی زایۆنی کە بە پاڵپشتی تەواوی ئەمەریکا دەکرێت، ئێرانیش بەپێی مادەی (51)ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی رەوای بەرگریکردن لە خۆی بەکارهێناوە و بەتووندی وەڵامی هێرشەکانی ئەو رژێمە تاوانکارە دەداوەتەوە.”

هاوکات جەخت دەکاتەوە لەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوەیان کردووە.

 

.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین