گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند و یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێدەکاتەوە.

ڕۆژی سێشەممە (24/حوزەیران/2025) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر (3)ی دوای نیوەڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە. 

هاوکات هەر ئەمڕۆ بەیانی مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکان بۆ ناوچەکانی باشووری وڵات کراوەتەوە، کرانەوەکەش لەژێر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و رەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقە و کارەکان بەردەوامن بۆ هەڵسەنگاندنی ئاسمانی وڵات بەگشتی بەمەبەستی کردنەوەی بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا لە سەرتاسەری عێراقدا

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ دووشەممە (23-6-2025) دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "دوای داخستنی ئاسمانی عیراق بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی (10) رۆژی رابردوو ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانیانەی هەڵوەشاوەتەوە بەم شێوەیە بووە:

-فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل (1,184) گەشتی چوون و هاتن 

-فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (99) گەشتی چوون و هاتن.

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی (13-6-2025) ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕووی فڕۆکە گەشتیارەکاندا وەستێندرا و هەزاران گەشت لە عێراق و وڵاتانی تر هەڵوەشێندرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین