سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له كونسوڵى گشتیى نوێى هیندستان كرد
نوچە نێت
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (29/حوزەیران/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە بریجیش كۆمار، كونسوڵى گشتیى نوێى هیندستان له هه‌رێمى كوردستان، "وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هه‌ردوولا جه‌ختیان له، "خواستى دوولایه‌نه کردەوە بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له بواره جیاكادا، بیروڕایان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر كار و چالاكیى ده‌ستى كار و كۆمپانیا هیندییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان".
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، دوایین پێشهاته‌كان و لێکەوتەکانی ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى کۆبوونەوەکە بوو
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment