توركیا ئاسایشی سنوورەكانی لەگەڵ  عێراق و ئێران و سووریا توندتر دەكات تورکیە

نوچە نێت

ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی تورکیا (میت)، لەدوای سەردانەکەی بۆعێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکانی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا و ئێران لەگەڵ وڵاتەکەی سەردانی هەکاری قەزای یوکسەکۆڤا و چوکورجای کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە (سێی تەمووز/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێدینت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی تورکیا لە چوارچێوەی بەردەوامی بەدواداچوون بۆ چەکدانانی پەکەکە و سەردانیکردنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی  هەکاری قەزای یوکسەکۆڤا و چوکورجای کرد.

کاڵن لە سەردانەکەیدا لەگەڵ عەلی چەلیک پارێزگاری هەکاری و لێڤێنت ئەرگون فەرماندەی سوپای دووەم و بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو ناوچەیە کۆبووە، دوایین پێشهاتەکانی ئاسایشی سنوورەکانی ئێران، سووریا و عێراقیان لەگەڵ تورکیا تاوتوێکرد.

هاوکات، لەکاتێکدا بەچڕی باس لە کاتی چەکدانانی پەکەکە لەم هەفتەیە دەکرێت، ئەندامانی پەکەکەش بەشێک لەو ناوچانە کە چاڵاکییەکانیان لە قەزای یوکسەکۆڤا و چوکورجای ئەنجام دەدەن. سەرۆکی میتی تورکیا تەوەرێکی دیکەی سەردانییەکەی بۆ ئەم پرسە بووە کە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچانە کۆبۆتەوە و زانیاریی تەواوی لەسەر جموجۆڵی پەکەکە لەو ناوچانە وەرگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین