سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان كرد
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29/تەمموز/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان له عێراق، تاوتوێی "دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هێرشه درۆنییه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیان کرد".
لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپات کراوەتەوە، "سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان وێڕاى به‌رزنرخاندنى ئاماده‌یى و ڕۆڵى نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق، جه‌ختى له پێویستى و گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا به گفتوگۆ و مسۆگه‌ركردنى ناردنى مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگریكردنى له هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به پێویستییه‌ك بۆ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات له قه‌ڵه‌م دا".
لە بەرامبەردا، ئه‌لحه‌سسان وێڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانى له هێرشه درۆنییه‌كان و پێویستیى ڕێگه‌لێگرتنیان، هه‌موو پشتیوانییه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا و ناردنى شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات دووپات كرده‌وه.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵ و كارنامه‌ى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه له عێراق ماویه‌تى و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رى دیكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment