مەسرور بارزانی: پێویستە مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان گرەنتی بكرێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2025/7/29) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتیى نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی(UNAMI) کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، "لە کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا ."
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، "جەختکردنەوە بوو لەسەر ڕێزگرتن و گەرەنتیکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و وەک قەوارەیەکی دەستووریی و فیدراڵی. هەروەها کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستیانە بۆ سەر ژێزخانی وزەی هەرێم و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەران."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment