سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كۆبووه‌وه
نوچە نێت
به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە (31/تممووز/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له جه‌نه‌راڵ كیڤن لامبێرد، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه وه‌زیر و سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و په‌لامار و جووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها باس له پێویستیى كاراكردنى زیاترى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه كرا."
دەربارەی هەڕەشەكانی داعش و تیرۆر هه‌ردوولا هاوڕا بوون، كە "پێویسته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان و هه‌موو هاوكارییه‌ك بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنى یه‌كجاریى هێزه‌كانى له سووریا و عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییان به پێویست زانى."
هاوكات هه‌ردوولا داكۆکییان كرده‌وه كه "كورد و پێكهاته‌كان له سووریا ده‌بێ هاوبه‌شێكى كاراى ئێستا و داهاتووى وڵات بن، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر سه‌قامگیریى وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment