كۆنسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانین
نوچە نێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (10/ئاب/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له خاتوو گوینده‌لن گرین، كونسوڵى گشتیى نوێ و به‌ڕێز ستیف بیتنه‌ر؛ كونسوڵى گشتیى پێشووى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له كۆبوونەوەكەدا وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ ده‌ستبه‌کاربوون، خاتوو گرینی له هه‌موو پشتیوانییه‌ك بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دڵنیا کرده‌وه، "هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵی به‌ڕێز بیتنه‌ر ده‌ربڕی كه له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یدا كارى كردووه بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا."
سەرۆك هەرێمی كوردستان هەروەها سوپاسى "هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جیاكاندا كرد و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا كرده‌وه."
لاى خۆیانه‌وه بیتنه‌ر كونسوڵى گشتیى پێشووى ئه‌مه‌ریكا سوپاسی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پشتیوانی‌یان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى.
هاوكاتخاتوو گرین كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى كرده‌وه، كه "وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوپه‌یمانێك به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازیارى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش و فراوانكردنیانه."
وەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment