پارتی لەبارەی رووداوەكانی سلێمانی: پێویستە چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (25/ئاب/2025) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوەكەیدا جەخت لەوە دەكاتەوە كە "هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی و بەرهەمی تێکۆشان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی رۆڵەکانی گەلی کوردستانە و خاوەنی دامەزراوەی شەرعی و یاساییە."
هەروەها دەشڵێت، "لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی خەڵک تێدەگەین و، لەپێناو هەرێمەکەمان و ئارامیی دەروونیی هاووڵاتیوانی هێژا، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەریی یاسا و دامەزراوەکان بکەن و، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە رابگیرێت".
دەقی ڕاگەیێندراوەكەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەنجام و لێکەوتەکانی رووداوەکەی بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025، لە شاری سلێمانی، کە بەداخەوە چەندین قوربانی لێکەوتەوە، بوونە هۆی نیگەرانیی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان.
هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی و بەرهەمی تێکۆشان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی رۆڵەکانی گەلی کوردستانە و خاوەنی دامەزراوەی شەرعی و یاساییە، جەخت لە سەروەریی یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکەینەوە.
پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، هەر کار و کاردانەوەیەک کاریگەریی خراپی لەسەر سەقامگیری و پێکەوەژیان و ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت، بەباش نازانین.
لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی خەڵک تێدەگەین و، لەپێناو هەرێمەکەمان و ئارامیی دەروونی هاووڵاتییانی هێژا، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەریی یاسا و دامەزراوەکان بکەن و، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە رابگیرێت.
هاوكات، سهرهخۆشى له خانەوادە و كهسوكارى سەرجەم قوربانییەكان دەكەین و هاوخهمیانین، هیواى زوو چاكبوونهوهیش بۆ برینداران دهخوازین.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
25ـی ئابی 2025
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment