ئاگرەکەی پێنجوێن تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە و دوو هاووڵاتیش بریندارن کوردستانی

نوچە نێت

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەبارەی ئاگرەکەی قەزای پێنجوێن ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دانیشتوانی ناوچەکە لەگەڵ تیمەکانی پۆلیس لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان، دوو هاووڵاتیش برینداربوونە.

ئەمڕۆ شەممە (30/ئاب/2025) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئاگرەکەی پێنجوێن ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "ئاگرەکەی سنوری قەزای پێنجوێن تا ئێستا بەردەوامی هەیە و کۆنترۆڵ نەکراوە سنوری چەند گوندێکی وەک (هەڵاڵاوا، مەسۆ، کێلو، نزارە، دەرەگورگان)ی گرتۆتەوە." 

هەر لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە،  لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە هێزەکانی پۆلیسی دارستان و بەبەشداری مەفرەزەکانی پەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و بنکەکانی سەیدسادق و بنکەکانی شارەزوور و بنکەکانی قەرەداغ و بنکەکانی هەروەها بەشی سلێمانی و بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی" پۆلیسی دارستان ئامادەی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بوون."

بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی پۆلیس، زیانی جەستەیی ئاگرەکە تا ئێستا چەند بریندارێکە "کە دوو هاوڵاتی دڵسۆز و خۆبەخشن لەگەڵ بەڕێوەبەر پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و لە ئێستادا لەژێر چارەسەدان." هەروەها بە هەموو لایەن لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دان "بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و مەترسی هەبوونی مین، کاری تەواوی تیمەکان سەخت بووە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین