سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌يى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (دووی ئەیلوول/2025) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له ئه‌دميراڵ چارلز براد كووپه‌ر، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ييى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى و ڕاوێژكاران پێكهاتبوو.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌کدا، "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منى و سه‌ربازيدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له عێراق و سووريا و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌هێزكردنى توانا سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى لەو کۆبوونەوەیەدا سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش و پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه و هاوكارييان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاوپه‌يمانى و هاريكاريى هاوبه‌شيان، دووپات كرده‌وه.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە ئه‌دميراڵ كووپه‌ر، وێڕاى سوپاسكردنى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تێكشكاندنى، پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوپه‌يمان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ڕوانێت. هه‌روه‌ها داكۆكیى له پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بۆ به‌ره‌ونگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان كرد.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment