فراکسیۆنی کۆمەڵ: هەر هەوڵێك بۆ دانانی دەستوور بە گرنگی دەزانین کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری كوردستان، باس لە هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دانانی دەستوور دەکات و دەڵێت، "هەر هەوڵێک بۆ دەستوور بدرێت بە گرنگی دەزانین".

پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری كوردستان، باس لە هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دانانی دەستوور دەکات و دەڵێت، "هەر هەوڵێک بۆ دەستوور بدرێت بە گرنگی دەزانین".

دوو رۆژە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەکات و یەکێك لە تەوەرەکانی سەردانەکەی نزیکردنەوەی بیروبۆچوونی لایەنەکانە لەسەر دەستوور. سەبارەت بەم هەوڵە پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان سه‌رنجی خۆی دەخاتەڕوو هەوڵەکه‌ بە گرنگ دەزانێت.

رووپاك ئەحمەد په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵ کە هاوکات ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیشە ئەمرۆ سێشەممە چواری ئایار، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گووتی، "خۆی پرۆژەی دەستوور لە خولی رابردوودا رەشنووسێکی لێ نووسرابۆوە، گرنگ بوو کە ئەم پرۆژەیە پەسند بکرێت، تاکو هەرێم ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی. ئەگەر کۆدەنگی لایەنەکانی لەسەر بێت ئەوە بە ئاسانی تێدەپەرێت، بۆیە هەر هەوڵێك بۆ ئەوەی دەستوور دەربچێت ئێمە بە باشی دەزانین".

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ سلێمانى، له‌ كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، ئامانجێكى سه‌ردانه‌كانى بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان گۆڕینه‌وه‌ى بیرۆبۆچوونه‌ له‌سه‌ر دانانى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین