سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی یه‌كه‌م سكرتێرى حزبى شیووعیى كوردستان دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دواییكردنی عومەر عەلی شێخ  یه‌كه‌م سكرتێرى حزبى شیووعیى كوردستان، لە پرسەنامەیەكدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی و حیزبی شیوعی دەكات.

ئەمڕۆ پینجشەممە (دووی تشرینی یەكەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دواییكردنی (عومه‌ر عه‌لى شێخ) ناسراو به‌ هاوڕێ ئه‌بوو فارووق، یه‌كه‌م سكرتێرى حزبى شیووعیى كوردستان ڕایگەیاند، "هاوڕێ ئه‌بوو فارووق ته‌مه‌نێكى درێژى له‌ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆریدا به‌سه‌ر برد و هاوخه‌باتێكى دڵسۆزى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ كوردستانییه‌كان بوو." 

 

دەقی پرسەنامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو (عومه‌ر عه‌لى شێخ) ناسراو به‌ هاوڕێ ئه‌بوو فارووق، یه‌كه‌م سكرتێرى حزبى شیووعیى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و له‌ سه‌ركردایه‌تى و جه‌ماوه‌ر و هاوڕێیانى حزبى شیووعیى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. هیواخوازم خواى مه‌زن گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات.

هاوڕێ ئه‌بوو فارووق ته‌مه‌نێكى درێژى له‌ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆریدا به‌سه‌ر برد و هاوخه‌باتێكى دڵسۆزى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ كوردستانییه‌كان بوو. یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/10/2

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین