سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا لە عێراق کرد، لە كۆبوونەوەیەكدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنجی تشرینی یەکەم/2025) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا لە عێراق کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

لایخۆیەوە، باڵیۆزی ئیندۆنیسیا ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، "باس لە دۆخی گوزەران و ئاسانکاریی و هاریکاری دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕەوەندی ئیندۆنیسی لە هەرێمی کوردستان کرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین