پۆلیسی هەڵەبجە كەسێك بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیر دەکات
نوچەنێت: پەیام عەلی
ئەمڕۆ یەکشەممە (5/تشرینی یەکەم/2025) پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، “دوای سکاڵای دوو هاووڵاتی و بەدواداچوونی کامێراکانی چاودێری، توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت، بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل لە دوو شوێنی جیاواز لەناو شاری هەڵەبجە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، "لەدوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سکاڵایان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بە دزرانی ماتۆڕسکیلەکانیان لە گەڕەکی شافیعی و گەڕەکی مامۆستایان لەناو شاری هەڵەبجە تۆمار" دەكەن دوای بە "بەدواداچوون و هەڵگرتنەوەی کامێراکانی چاودێری لەو شوێنانە، لە ئەنجامدا تۆمەتبارێک بە ناوی (ه. ص. ن)ـی تەمەن (19) ساڵان دەستنیشانکرا، کە دانیشتووی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەیە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەدا نا و بەپێی مادەی (446)ـی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە".
جێی ئاماژەپێدانە، ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی ڕابردوودا توانیویەتی (7) تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر بکات، کە سەرجەمیان دانیشتوی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجەن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment